سەردێڕ:

دادگای باڵای عێراق گورزێکی تری لەپارتی و یەکێتی دا و سکاڵایەکی گرنگی نەوەی نوێی پەسەندکرد

PM:02:35:30/04/2024

11420 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای عێراق لەسەر داوای نەوەی نوێ بڕیاریدا، سندوقەکانی دەنگدان بە دەستی و بە ئەلکترۆنیش ئەژمار بکرێنەوە.


پاش ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە یەکێک لە بریارەکانیدا باسی لە دروستبونی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان نەکردبوو کە لە دوایین دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان روویدا و بەپێی بڕیارەکە ئەو سندوقانەی ئامێرەکان کاریان نەدەکرد گواسترانەوە، دەستەی دادوەری سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەو رێنماییانەی کۆمسیۆنی رەتکردەوە.

بە گوێرەی بڕیارەکە، کاتی هەڵبژاردن تەواوی سندوقەکانی دەنگدان بە دەستی و بە ئەلکترۆنی ئەژمار دەکرێنەوە لە رۆژی دەنگدان وە لە ناو بنکەکانی دەنگدان بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم قەوارە سیاسییەکان.

هەروەها دەستە دادوەرییەکە لە بریارەکەیدا باس لەوە دەکات، تەنانەت ئەگەر هەر کێشەیەکی تەکنیکی دروست بوو، ئەوا هیچ لایەنێک و تەنانەت کۆمسیۆنیش بۆی نییە سندوقی دەنگدان بگوازێتەوە هەتا ژماردنی دەستی ئەنجام نەدرێتەوە بۆ سەرجەم سندوقەکان لە ناو بنکەکانی دەنگدان و لە بەرچاوی نوێنەرانی سەرجەم قەوارە سیاسیەکان و کۆمسیۆندا.













گەلەری