سەردێڕ:

ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی ٢٠٢٤ دەدات

PM:02:26:30/04/2024

1188 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ دەدات.


ئەمڕۆ سیشەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بیناسازی و گەشەپێدان لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا، چاوەڕوان دەکەن بە زووترین کات خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بنێردرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پابەندن بە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی ساڵانی ٢٠٢٣- ٢٠٢٥، هاوکات تەرخانکردنی دارایی لە خشتەی بودجەی ئەمساڵدا بەتایبەت ئەو دامەزراندن و گرێبەستانەی کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا جێبەجێ نەکراون.

باسی لەوەش کرد، بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی پلانە خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژە ستراتیژییەکان بەجۆرێک کە خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش بە هاوڵاتیان بکات.

ئەوەشی خستە روو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لەسەر پێویستی تەواوکردنی خشتەی یاسای بەدجەی ساڵی ٢٠٢٤ و رەوانەکردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بە مەبەستی گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر خشتەکە رێککەوتوون.

هەر لەو بارەیەشەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت دەبێت بە پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی و بۆ ئەومەبەستەش چەندین گرێبەستی دارایی نوێ ئەنجامدراوە.













گەلەری