سەردێڕ:

دژی هاوردەکردنی هێلکەی قاچاغ؛ خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان لە سنووری هەولێر گردبوونەوە

PM:01:12:30/04/2024

1024 جار خوێندراوەتەوە

خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دژی هاوردەکردنی هێلکەی قاچاغ لە سنووری هەولێر گردبوونەوە و داوای راگرتنی هاوردەکردنی هێلکەی قاچاغ لە دەروازە سنوورییەکانەوە دەکەن.


خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، بەهۆی هاوردەکردنی هێلکەی قاچاغ رۆژانە بە رێژەیەکی زۆر زەرەر دەکەن و بە تەواوی بەرهەمی هێلکەکانیان بۆ ساغناکرێتەوە.

باسیان لەوەش کرد، چەند جارێکی دیکەش گردبوونەوەیان ئەنجام داوە دژی هاوردەکردنی هێلکەی قاچاغ و چەندین بەڵێنیان پێ دراوە بەڵام تا ئێستا کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەشێک لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی عێراق و هەرێم، دژی هاوردەکردنی هێلکەی قاچاغ لە مەرزەکانەوە گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، بە پێی نوسراوی حکومەتی عێراق و حکومەتی کاربەڕێکەر هاوردەکردنی هێلکەی قاچاغ قەدەغەیە، بەڵام کار بەو نوسراوانە ناکرێت.

باسیان لەوەش کرد، لە دەروازە سنوورییەکانەوە بارێک هێلکەی قاچاغ بە چوار هەزار و ٥٠٠ دۆلار داخڵی هەرێم و عێراق دەکرێت و لەوێشەوە دەبرێتە بازاڕەکان.

No description available.

No description available.














گەلەری