سەردێڕ:

دوای دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو؛ ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:12:12:30/04/2024

40108 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی دۆلار بەرز بووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٥ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە دوێنێدا ١٥٠ دینار جیاوازی هەیە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی دۆلار بەرز بووەوە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە ئێستاشدا دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە کرانەوەی بازاڕ، نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینارە.

لای خۆشیەوە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئەوەش کاریگەری سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و پێشبینیش دەکرێت نرخی دۆلار لە ١٤٥ هەزار دیناردا بمێنێتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە نزیکی سێ ملیار دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش ٩٦٪ بەشێوەی حەواڵەدەرەکی بووە. ئەوەش یەکەم جارە بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەدا نزیکی سێ ملیار دۆلار بفرۆشێت.













گەلەری