سەردێڕ:

تەندروستی زاخۆ: بەهۆی خۆڵبارینەوە شەش کەس تووشی هەناسەتوندی بوون

AM:11:17:30/04/2024

844 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی زاخۆی گرتووەتەوە، شەش کەس تووشی هەناسەتوندی بوون.


ئەمیر عەلی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ باسی لەوەکرد، ئەو کەسانە چارەسەرییان وەرگرتووە و داواش دەکات، ئەو کەسانەی رەبۆ یان هەستیارییان هەیە، خۆیان بپارێزن.

لە شەوی رابردووەوە خۆڵبارینێکی چڕ چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە و مەودای بینین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

کەشناسی هەرێمیش پێشبینی دەکات، شەپۆلی خۆڵبارین روو لە زیادبوون بکات و لەگەڵیشیدا شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن.













گەلەری