سەردێڕ:

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە

AM:11:12:30/04/2024

8960 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە و خۆڵبارین لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش بە تێکڕا نزیکەی ١٠ پلە دادەبەزن.


ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوونى خێرایی با، لە کاتەکانی دواى نیوەڕۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقە و بارانبارینى پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت دواتر لە شەودا کاریگەرى بارانبارین کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەبەر بوونى گۆڕانکارى لەم وەرزەدا ئەگەرى هەیە گۆرانکاڕى لەکات و جۆرى دابارین و کەشەکە دروست ببێت، بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ لەنێوان ٥ بۆ ١٠ ملم دەبێت. پلەکانی گەرماش ٢ بۆ ٤ پلە نزم دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی چوارشەممە ئەوەی خستووەتە روو، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى هەولێر، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کرکوک هەیە، لە ئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى لەسەر کەشی ناوچەکە هەیە لە دواى نیوەڕۆ بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

باسی لەوەش کرد، ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو لە سنوورى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:

- سەنتەری پارێزگاى هەولێر ٤-٦ ملم

- ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچە شاخاوییەکان ٧-١٠ملم

- سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى ٦-١٠ ملم

- ئیدارەى سەربەخۆى راپەرین ٨-١٠ ملم

- ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان ٨-١٠ملم

- سەنتەرى پارێزگاى دهۆک ٢-٥ ملم

- ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ ٢-٥ ملم

هاوکات راشیگەیاندووە، خێراى با بە گشتی مامناوەند دەبێت لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ کم لە کاتژمێرێکدا. پلەکانی گەرماش ٣ بۆ ٥ پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٠

سلێمانی : ٢٩

دهۆک : ٢٨

زاخۆ : ٢٩

هەڵەبجە : ٢٧

کەرکوک : ٣٢

سۆران : ٢٧

حاجی ئۆمەران : ١٩

گەرمیان : ٣٣













گەلەری