سەردێڕ:

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم خۆڵبارینێکی چڕ دەستی پێکردووە

AM:10:07:30/04/2024

4032 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم خۆڵبارینێکی چڕ دەستی پێکردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، خۆڵبارین و باران سەرجەم هەرێم دەگرێتەوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک باسی لەوەکرد، لە دهۆک خۆڵبارینێکی چڕ دەستی پێکردووە و مەودای بینین کەمبووەتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیانیش ئەوەی خستەڕوو، خۆڵبارین لەوێش دەستی پێکردووە و بەیانی ئەمڕۆش شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکەی گرتووەتەوە.

بەپێی راگەیاندراوی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت شەپۆلی خۆڵبارین و تاوەباران سەرجەم هەرێم بگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت.

پێشتریش کەشناسی هۆشداری دابوو لە گەیشتنی شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ و بارانبارینی بەخوڕ بە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و ئەوەشی خستبووە روو، چەقی شەپۆلەکە لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا دەبێت.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاندبوو، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر لەبارەی شەپۆلی بارانبارینەوە کەشناسی هۆشداری دابووە جوتیاران تاوەکو دەتوانن ئەو بەرهەمانەی قابیلی دروێنەکردنن دروێنەیان بکەن و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بپارێزن.













گەلەری