سەردێڕ:

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما؛ بەکارهێنانی چاویلکەی بەرخۆر بۆ منداڵەکەت پێویستە؟

AM:12:01:30/04/2024

1828 جار خوێندراوەتەوە

بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی لەوانەیە دواتر ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی چاو و کێشەکانی تری چاو زیاد بکات، بۆیە بیرۆکەیەکی باشە بۆ منداڵەکەت چاویلکەی بەرخۆر بەکاربهێنێت.


بەگوێرەی ماڵپەڕی "بەیبی سەنتەر"، سەرپۆش یان کڵاوی هاوینە کە خۆر لە چاوی منداڵ دوور بخاتەوە، رەنگە بژاردەیەکی پراکتیکیتر بێت لە چاو چاویلکەی بەرخۆر بۆ منداڵان.

ئەگەر منداڵەکەت کێشەی نەبێت لەگەڵ پۆشینی چاویلکەی بەرخۆر، دەبێت یارمەتی بدرێت بۆ هەڵبژاردنی بۆ ئەوەی ئەگەری بەرکەوتنی چاوی بە تیشک زیاتر کەم بکرێتەوە.

پێویستە دایک و باوک رەچاوی ئەوە بکەن کە رەنگە منداڵ ئارەزووی لە لاساییکردنەوەی ئەوان بێت و ئەگەر ئەوان ئارەزووی پاراستنی چاوەکانیان بە چاویلکە هەبێت ئەوا ئەویش دەیەوێت هەمان شت بکات.

بە شێوەیەکی گشتی هاوێنەی گونجاو بۆ منداڵ پێویستە ٩٩ بۆ ١٠٠٪ی تیشکی UVA و UVB بگرێت.

سەبارەت بەوەی کە هاوێنەکان چەندە رووناک یان تۆخن، ئەوە بابەتێکی تاکەکەسییە، چونکە پاراستن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی لە ماددەیەکی کیمیاییەوە دێت کە لەسەر هاوێنەکان دانراوە نەک لە رەنگەکەیەوە.













گەلەری