سەردێڕ:

کشتوکاڵی نەجەف دروێنەکردنی زیاتر لە ٣٣ هەزار دۆنم زەوی گەنمی راگەیاند

PM:11:03:29/04/2024

1744 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی نەجەف رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی دروێنەکردنەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٣ هەزار دۆنم زەوی گەنم دروێنە کراون بەرهەمی هەر دۆنمێک دوو تۆن گەنم بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی نەجەف رایگەیاند، لەگەڵ سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییان دەستیان کردووە بە وەرزی دروێنەکردنی گەنمی ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا بە رووبەری ٣٣ هەزار و ٥٢٠ دۆنم زەوی گەنم دروێنە کراوە لە کۆی ٣٣٩ هەزار و ٩٢٦ دۆنم زەوی.

ئەوەشی خستە روو، بەرهەمی یەک دۆنم زەوی دوو تۆن گەنم بووە و ئەوەش دەبێتە هۆی بەبازاڕکردنی بڕێکی زۆر گەنم.

رۆژی رابردوو، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دیوانیە رایگەیاند، ماوەی چوار رۆژر وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای دیوانیە دەستی پێکردووە، تاوەکو ئێستا ٥٦ هەزار و ٧٠٠ تۆن گەنمیان لە جوتیاران کڕیوە و چاوەڕوان دەکەن تا کۆتایی وەرز بڕی ٢٤٦ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران بکڕن.

رۆژی ١٢ـی نیسان وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی ناوخۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٤. وتیشی، "هەوڵ دەدەین زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران بکڕن".













گەلەری