سەردێڕ:

خانەقین؛ کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

PM:09:20:29/04/2024

1268 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی خانەقین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رووخانی دیوارێکەوە لە خانەقین کرێکارێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە پۆلیسی خانەقین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە خانەقین لەکاتی کارکردندا دیوارێک بەسەر کرێکارێکدا رووخاوە وبەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کرێکارە تەمەنی ٢٦ ساڵ بوو و لەلایەن چەند کرێکارێکی دیکەوە هەوڵی رزگارکردنی دراوە، بەڵام نەیانتوانی رزگاری بکەن و گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستە روو، حەڵەتی گیان لەدەستدانی کرێکار لەکاتی کارکردندا یەکەم جار نیە و لە ئەمساڵدا چەندین حاڵەتی لەو شێوەیە روویانداوە.

بڕیار جاف-گەرمیان













گەلەری