PM:08:59:29/04/2024
1152 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ١٠٦ ملیۆن و ١١٢ هەزار و ٣٨ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماری هەناردەکردنی نەوتی مانگی ئازاری بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە کراوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ١٠٤ هەزار و ٦٨٠ هەزار و ٩٣ بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە.
ئەوەشی خستووە روو، لە کێڵگەی قیارەوە ٩٦٧ هەزار و ٤٩٢
بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و ٤٦٤ هەزار و ٤٥٣ بەرمیل نەوتیشیان بە ئوردن فرۆشتووە.
لە مانگی رابردوو، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی شوباتدا بڕی ٩٢ ملیۆن و ٢٥٥ هەزار
و ٦١٠ بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە و داهاتی نەوتیش حەوت ملیار و ٨١ ملیۆن دۆلار
بووە.