سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید: قۆرخکردنی مووچە لە چەند بانکێک لەلایەن کەسێکەوە نایاساییە

PM:08:27:29/04/2024

3420 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە بۆ مووچەی مانگی چوار دەگاتە هەرێم. دەشڵێت، "قۆرخکردنی مووچە لە چەند بانکێک لەلایەن کەسێکەوە نایاساییە".


ئەمڕۆ دووشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، قۆرخکردنی مووچە لە چەند بانکێک لەلایەن کەسێکەوە نایاساییە و بڕیاری دادگای فیدرالیش هەیە کە دەبێت بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم لە بانکە فیدرالییەکان بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەرەتای داواکردن بۆ بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم ئامانجیان ئەوە بووە کە مووچە لەژێر دەستی پارتی و یەکێتی دەربێنن و بیخەنە ژێر دەستێکی باوەڕپێککراو تا دەگاتە دەستی مووچەخۆران. 
ئەوەشی خستە روو، پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی واژۆیان لەسەر رەتکردنەوەی پرۆژەی هەژماری من نەکردووە و یەکێتی ئێستا لە هەوڵدایە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە و سزای ئەو فەرمانبەرانە دەدات کە هەژماری من ناکەنەوە. 
باسی لەوەش کرد، لایەنە عێراقییەکان لەگەڵ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمن و لە پێیان باشە لەرێگەی بانکە فیدرالییەکانەوە بێت. دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تا فەرمانبەران سەرپشک دەکرێن لە هەڵبژاردنی بانکێک بۆ بەبانکیکردنی مووچەکانیان و داوایان لێدەکەیم خۆیان لە هەژماری من بەدوور بگرن چونکە لە بەغداش باوەڕپێکراو نییە". 
راشیگەیاند، ئەوەی پارتی و یەکێتی بە مووچەخۆرانی دەکەن کاری حکومەت نییە و کاری چەتەکانە و دەیانەوێت هاوڵاتیان بێزار بکەن، ئێستا کە وەزیری دارایی ئامادەیە پارەی مووچەخۆرانی هەرێم بنیرێت و مووچەکانیان بەبانکی بکات پارتی و یەکێتی کێشەیان بۆ دروست دەکەن. 
 












گەلەری