سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمان: سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار

PM:07:42:29/04/2024

1640 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێک لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی بۆ ئەمریکا بەم نزیکانە دەردەکەون. دەشڵێت، "سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار ".


ئەمڕۆ دووشەممە، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بەرهەمدار بووە بەتایبەت لە رووی ئابووری و وەبەرهێنانەوە و بەم زوانە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەو سەردانە دەردەکەون.

باسی لەوەش کردووە، حکومەتی عێراق بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە لە کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و یاریکردن بە دراوە بیانییەکان بۆیە نرخی دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کاتی پێویستە، بەڵام دەبنە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار.

لە هەفتەی رابردوودا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکای کرد و چەند رێککەوتنێکی لەبوارەکانی ئابووری و سەربازی وەبەرهێنان واژۆکرد.













گەلەری