PM:05:26:29/04/2024
1692 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای کەلار- مەرزی پەروێزخان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلار- مەرزی پەروێزخان لە نزیک قۆرەتوو لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان
لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
ئەوەشی خستە روو، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستدا سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی
پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.