PM:09:28:28/04/2024
1896 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی چین رایگەیاند، بەهۆی گەردەلول و زریانێکی سەختەوە لە شاری گوانگژۆ لە لە باشووری چین پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسیش بریندار بوون، هەروەها زیاتر لە ١٤٠ باڵەخانەش زیانیان بەرکەوت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشناسی چین رایگەیاند، کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ زریانێکی گەردەلول شاری گوانگژۆ لە باشووری چین گرتووەتەوە و زیانی بە زیاتر لە ١٤٠ باڵەخانە گەیاندووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئەو گەردەلول و زریانەدا پێنج کەس گیانیان
لەدەستدا و ٣٣ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها، درەنگانی دوا نیوەڕۆ زریانی دووەم چەند ناوچەیەکی دیکەی شارەکەی
گرتووەتەوە و هۆشداریش دەدرێت لە دووبارە بوونەوەی زریانێکی دیکە.
ساڵی رابردوو، بەهەمان شێوە لە شاری جیانگسو لە رۆژهەڵاتی چین زریان
و گەردەلولێکی سەخت روویان لە ناوچەکە کرد و لە ئەنجامدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.