سەردێڕ:

لەگەڵ داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:07:11:28/04/2024

8736 جار خوێندراوەتەوە

دوابەدوای سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و ریاز نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلار هەزار و ١٠٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار بۆ ١٤٥ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەو بارەیەشەوە وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئەوەش کاریگەری سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و پێشبینیش دەکرێت نرخی دۆلار لە ١٤٥ هەزار دیناردا بمێنێتەوە.

هەر ئەمڕۆ، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دراوە بیانییەکانەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧٥ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاریان بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە ١٤ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٦١ ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.













گەلەری