سەردێڕ:

نرخی دۆلار نزیکەی هەزار دیناری دیکە دابەزی

AM:11:45:28/04/2024

3332 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کات کردنەوەی بازاڕ ٨٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٥ هەزار و ٣٥٠ دینار، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٤٦ هەزار و ١٥٠ دینار، نزیکەی ١٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلکترۆنی خستنەڕووی دراوە بیانییەکانەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧٥ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاریان بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە ١٤ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٦١ ملیۆن و ٣٧ هەزار و ٢٦٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.













گەلەری