سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە نزمیدا جێگیرە؛ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:37:28/04/2024

1292 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕە داراییەکان و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، لە کاتی کرانەوەی بازاڕدا لە نزمیدا مایەوە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینارە و بەمەش نرخی دۆلار لە نزمیدا بە جێگیری ماوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی دەکەن لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی دۆلار روو لە دابەزینی زیاتر بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بە سەرجەم گەشتیاران و بازرگانانی ناوخۆیی و دەرەکی فرۆشراوە، ئەمەش بە دووەم هەفتە دادەنرێت لەسەر یەک کە فرۆشی بانک بەرێژەی ١٠٪ زیاتربێت لە هەفتەکانی رابردوو.

لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم رووی لە دابەزین بوو، لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە خوار ١٤٧ هەزار دینارەوە جێگیر بووە.













گەلەری