سەردێڕ:

جارێکی دیکە نرخی دۆلار دابەزی

PM:04:22:27/04/2024

32648 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە چەند کاتژمێری رابردوو نزیکەی ٦٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەراورد بە چەند کاتژمێری رابردوو جارێکی دیکە دابەزی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٦ هەزار دینار.

هاوکات، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی دەکەن لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی دۆلار روو لە دابەزینی زیاتر بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بە سەرجەم گەشتیاران و بازرگانانی ناوخۆیی و دەرەکی فرۆشراوە، ئەمەش بە دووەم هەفتە دادەنرێت لەسەر یەک کە فرۆشی بانک بەرێژەی ١٠٪ زیاتربێت لە هەفتەکانی رابردوو.













گەلەری