بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی لێدانی ئۆتۆمبێلێک لە ژنێک لەناو شاری کەلار لە نزیک یاریگای حەمەی کەریم بەسەختی برینداری کرد و دواتر بەهۆی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، لەناو شاری کەلار لە نزیک یاریگای حەمەی کەریم ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی دا و بە سەختی برینداری کرد.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان
سێنترا بووە و ژنەکەش بەمەبستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید
هەژار کراوە.
دەشڵێت، بەهۆی
سەختی برینەکەیەوە ژنەکە گیانیلەدەستداوە.
راگەیەنراوەکەی
هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەست بەجێ مەفرەزەکانی هاتوچۆ گەشتوونەتە شوێنی
رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە کردووە.
رووداوەکانی
هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون
دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە
هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی
هاتوچۆوە هەیە.