سەردێڕ:

پزیشکێکی کورد لە دووەم رۆژی جەژندا لەعەمرەدا کۆچی دواییکرد

PM:10:12:04/05/2022

7136 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە دووەم رۆژی جەژندا بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ئاوبارە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە عەمرەدا کۆچی دوایی کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، رەھێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەرسەلان سەلیم مەجید بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ئاوبارە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە عەمرەدا کۆچی دوایی کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەرسەلان سەلیم مەجید بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرە چووتە وڵاتی سعودیە و لە دووەم رۆژی جەژندا کۆچی دوایی کردووە.













گەلەری