سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە عێراق نوسینگە لە سلێمانی دەکاتەوە

PM:09:38:04/05/2022

6152 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، باڵیۆزخانەی فەنزوێلا لە عێراق بەنیازە بەنیازە نوسینگەی خۆی لە پارێزگای سلێمانی بکاتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، پێشوازی لە ئەرتورۆ ئەنیپال رامیرز باڵیۆزی کۆماری فەنزوێلا لە عیراق کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، باڵیۆزی فەنزوێلا بەگرنگییەوە باسی لەپەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و عێراق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان کرد و ئامارێکی لەبارەی ھەناردەی نەوت و توانا و ئەزمونی فەنزوێلا لەبواری نەوت و گاز و ئەڵماس و ئاڵتون و ئاسن و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کارەبا لە جیھاندا خستەڕوو.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باڵیۆزی فەنزوێلا باسی لەوەشکردووە، دەیانەوێت بە پاڵپشتی ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە حکومی و ئیدارییەکان، نوسینگەی نوێنەرایەتی باڵیۆزخانە لە سلێمانی و نوسینگەی کاروباری بازرگانی لەژوری بازرگانی سلێمانی بکەنەوە.

لە بەرامبەردا، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: سلێمانی خاوەنی دوو بەنداوی گەورە و فرۆکەخانەو دوو دەروازەی نێودەوڵەتی و خاک و زەویەکی زۆری بەپیت و نەوت و گازی زۆر و ناوچەیەکی جوگرافی شاخاوی دڵڕفێن و چەندین زانکۆیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیشکی خۆر و ئاو وهەوای گونجاوی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، ھەروەھا ٣٢٪ ی پیشەسازی عێراق پێکدێنێت.

ھاوکات، ھەموو کارئاسانی و پاڵپشتییەکی بۆ کردنەوەی نوسینگەی باڵیۆزخانەی فەنزوێلا لە سلێمانی راگەیاند و داوای کرد ئەزمونیان لە بوارەکانی نەوت و گاز، کارەبا و کشتوکاڵ بگوێزنەوە بۆ سلێمانی.













گەلەری