سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر: لە مانگی رمەزاندا تەنها سێ حاڵەتی کوشتن روویداوە

PM:09:12:04/05/2022

2468 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رمەزاندا تەنها سێ حاڵەتی کوشتن روویداوە. دەشڵێت، "لە رۆژانی جەژندا تەنها ٣٨ رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە سێ‌ رۆژی جەژن لە پارێزگای هەولێر ٣٨ رووداوی جۆراو جۆر روویان داوە و هیچ حاڵەتێكی كوشتن تۆمار نەكراوە.

دەشڵێت، لەو رووداوانەش ٣٣ حاڵەتیان لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە تەنها پێنج حاڵەت ماوە لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە رۆژانی جەژندا هیچ حاڵەتێكی دزیكردنیش رووی نەداوە كە پێویستی بە لێكۆڵینەوە بێت.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لە ٣٠ رۆژی مانگی رەمەزاندا ٥٣٢ داوای یاسایی تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش ٤٧٢ كەیس یەكلاكراوەنەتەوە و سێ حاڵەتی كوشتن تۆمار كراوە لەو ماوەیەدا.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە رێکەوتی ١ی ١ی ٢٠٢٢ تا ١ی ٥ی ٢٠٢٢، هەزار و ٥٣٧ تۆمەتبار دەستگیركراون.لەو ژمارەیەش ١٤ کەس بە تۆمەتی کوشتن و ٢٤٨ کەسی دیکە بە تۆمەتی دزیكردن و شەش کەسی دیکە بە تۆمەتی رێگریكردن دەستگیرکراون.













گەلەری