سەردێڕ:

کەشناسی لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری دەدات

PM:03:45:04/05/2022

8288 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی شەپۆڵێکی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەراستی عێراق، کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ئەو نزمە پەستانەی کە باشووری خۆرئاوای عێراقی گرتۆتەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و مەودای بینین دابەزیووە بۆ کەمتر لە دوو کیلۆمەتر لەناوچەکانی کەرکوک و دووزخورماتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینینی دەکرێت شەپۆلەکە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هەبێت لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا بەتایبەتیش شاری هەوڵێر و دەوروبەری و ناوچەکانی گەرمیان و باشووری سڵێمانی کە مەودای بینینی ئاسۆیی کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لە دوو کیلۆمەت.

دەشڵێت، "کاریگەری ئەم شەپۆلە تاکاتەکانی بەیانی رۆژی پێنج شەممە بەردەوامی دەبێت."













گەلەری