PM:02:27:04/05/2022
11684 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا منداڵێكى تهمهن چوار ساڵ، كهوتووەتە ناو ئاوى دهریاچهى دووكانهوه و دایكى به مهبهستى ڕزگاركردنى منداڵهكهى، خۆى فڕێداوەتە ناو دەریاچەکەوە، سەرەڕای رزگاربوونی منداڵەکە، دایکەکە خنکاوە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە بە جۆرێک بووە کە منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاوی دەریاچەکەوە و دواتری دایکی هەوڵیداوە دەری بهێنێتەوە و لە کاتێکدا منداڵەکەی رزگار کردووە خۆی خنکاوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ژنەکە بە رەگەز عەرەبە و دانیشتونی شاری کوتی
عێراقە و بۆ گەشت لەگەڵ خێزانەکەی هاتووەتە سەیرانگای دووکان و دوای کەمێک لە
خنکانی لەلایەن کارمەندێکی پۆلیسەوە تەرمەکەی دەرهێندراوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی دووکان.
هاوکات، ئەمەش یەکەم حاڵەتی خنکانی گەشتیارە لەم ساڵدا کە رووی دابێت.
ئیحسان سابر، سلێمانی
شاڵاو عەلی، سلێمانی