سەردێڕ:

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارینی ئاشکرا کرد

AM:11:04:04/05/2022

19232 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان سبەی دوای نیوەڕۆ خۆڵبارین کۆتایی دێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆرێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەمڕۆشەوە دەڵێت، "لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک ئەگەری باران بارین هەیە."


کەشناسی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و بەم جۆرەیە:

کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی کوردستانیشی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینی نمە بارانى بچر پچڕلە ناوچە شاخاویەسنوریەکان لەگەل تۆزێکى سوک کە لەکاتەکانی شەودا تۆزو خۆڵەکە زیاتر دەبێت و لەبارەی کەشوهەوای سبەینێشەوە باسی لەوەکردووە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و لەدوای نیوەڕۆووە تۆز و خۆڵەکە نامێنێت.

ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل هەندێ پەڵەهەورى جیا جیا و بوونى تۆزێکى سوک، لەکاتەکانی ئێوارەدا تۆزەکە زیاتر دەبێت لەبارەی سبینێشەوە، لە سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەڵەبجە نیمچە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆز و خۆڵ و پاشان تۆز و خۆڵەکە بەرەو نەمان دەچێت لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ .

ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل بارینی نمە بارانلە ناوچە شاخاویەکان وە بوونى نۆزێکى سوک، سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمە باران و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک کە لە دوای نیوەڕۆ وە تۆزەکە نامێنێت.

لەبارەی پارێزگای کەرکویشەوە دەڵێت، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک، لە کاتەکانی ئێوارەدا تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت، لەبارەی سبەینێشەوە دەڵێت ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆز و خۆل، پاشان تۆزەکە نامێنێت لەکاتەکانی ئێوارەدا.













گەلەری