سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

AM:10:03:04/05/2022

3332 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێهەم رۆژی جەژن لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەرکوک بۆ بەغدا رووداوێکی هاتوچۆ روویداو و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون کە بە گوێرەی زانیارییەکان برینی چواریان سەختە.


بەگوێرەی زانیارییەکان رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە کە یەکێکیان لە جۆری نیسان سێنترا بووە و ئەوەی دیکەشیان لە جۆری هایۆندای تەکسۆن بووە و رووداوەکە لە سەر رێگای کەرکوک بەغدا لە نزیک قەزای خورماتو روویداوە.

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە بەهۆی رووداوەکەوە حەوت کەس بریندارن کە برینی چوار کەسیان سەختە.

رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە ھەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی ھاتوچۆوە ھەیە.

دیار محەمەد، کەرکوک













گەلەری