سەردێڕ:

ئیلۆن مەسک: بەکارهێنانی تویتەر بۆ ئەم کەسانە بە پارە دەبێت

AM:09:46:04/05/2022

10408 جار خوێندراوەتەوە

خاوەنی تویتەر رایگەیاند، بەکارهێنانی تویتەر هەمیشە بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی بە خۆرایی دەبێت بەڵام رەنگە لە داهاتوودا بۆ بەرپرس و کەسایەتیە بازرگانەکان بە پارە بێت.


ئیلۆن مەسک خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا ئاشکرای کرد چیتر بازرگانان و سیاسییەکان نەتوانن بە خۆڕایی تۆڕەکاەی بەکاربهێنن.

ئاماژەی بەوەشداوە تویتەر بەردەوام بە خۆڕای دەبێت بۆ هاوڵاتیانیا ئاسایی.

هاوکات دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، ئیتر تویتەر بەکارناهێنێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئیلۆن مەسک بە فەرمی خاوەندارێتی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەکات و ئاماژەی بەوەداوە دەیەویت ئەو تۆڕە ببێتە سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەربڕینی بیر و ڕا، بەڵام دەشیەوێت گۆڕانکانی ریشەیی لە تۆڕەکەدا بکات.













گەلەری