سەردێڕ:

لە ھیندستان بەھۆی گەرماوە ٢٥ کەس گیانیانلەدەستدا

AM:09:14:04/05/2022

3884 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە پارێزگای ماھاراشترای ھیندستان، بۆ بەرزترین پلەی ماوەی شەش ساڵی رابردوو ٢٥ کەس گیانیانکەدەستدا.


ئاژانسە هەواڵییەکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی گەرمای لە پارێزگای ماهاراشترای هینستان، ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا تا سەرەتای مانگی ئایارەوە تا ئەمڕۆ، ٣٨١ کەس بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە تەندروستییان تێکچووە.

لە ماوەی چەند ھەفتەی رابردوودا، لە زۆر ناوچەی وڵاتانی ھاوشێوەی ھیندستان و پاکستان، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبوونەتەوە.

رۆژی ٢٨ی نیسان پلەی گەرما لە نیودەلھی پایتەختی ھیندستان بۆ سەروو ٤٠ پلە بەرزببوویەوە. لە پارێزگای ئۆدیشا لە خۆرھەڵاتی وڵاتەکە، خوێندنگەکان بۆ ماوەی ھەفتەیەک داخرابوون و لە زۆر ناوچە پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٤٥ پلە بەرزببوونەوە.













گەلەری