سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ١١ کەس گیانیانلەدەستدا

AM:09:20:16/04/2022

15848 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای سەرەکی بەغدا – بابل ١١ کەس گیانیانلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراقی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل ١١ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لە سەر رێگای سەرەکی نێوان بەغدا – بابل روویداوە.

باسی لەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری هۆندای ستارکس بەژمارەی "٦٥٢٥"ی پارێزگای کەربەلا و تیۆتا لاندکروزەر بەژمارە "٥١٩٤٧٤"ی ئەربیل بووە و هۆکارەکەشی ئەوەبووە ئۆتۆمبێلی یەکەم کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.













گەلەری