سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:10:12:16/12/2021

7872 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی ١٢ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٣٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٢٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام ٤١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٣٩٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا سێ ھەزار دینار دابەزیوە و بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری