سەردێڕ:

یەکێک لە بریندارەکانی شەڕەکەی گوندی لاجان گیانیلەدەستدا

AM:09:01:04/12/2025

1420 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، دوای زیاتر لە شەش رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئارمان سەنار) بووە، تەمەنی ٢١ ساڵە و خەڵکی سۆرانە، لە عەشیرەتی هەرکی بوو و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیش بووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، دانیشتوانی گوندی لاجان بەهۆی نەبوونی هەلی کار خۆپیشاندانیان کرد و هێزەکانی پارتی بە فیشەک وەڵامیان دانەوە و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، بەپێی زانیارییەکانیش ١٢ کەس برینداربوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە، دواتر هێزەکەی پارتی گوندەکەیان بە دانیشتوانەکەی چۆڵ کرد.


 
















گەلەری