هاوکات لیژنەکە چەند بڕیارێکی گرنگی بۆ پاراستنی کێڵگەکە دەرکرد وەک بڵاوەپێکردنەوەی هێزەکان لە کەرتی رۆژهەڵاتی سەلاحەدین و گۆڕینی فەرماندە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە بە فەرماندەی کارامەتر.
ئەوەش هاتووە کە وەزارەتی بەرگری بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ کێڵگەی کۆرمۆر دابین دەکات.
هەروەها ئاراستەکردنی داواکاری بۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لەگەڵ ئاژانسە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە سەپاندنی رێکاری تووند بۆ بەکارهێنان و گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە هەموو جۆرەکانیەوە بکرێت و تەنیا بە رەزامەندیی فەرمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان نەبێت.
باس لەوەشکراوە، لێکۆڵینەوەکان بۆ گەیشتن بە تەواوی ئەوانەی لەم رووداوەدا تێوەگلاون بەردەوامە و حکومەتی عێراق جەختدەکاتەوە کە ئەمە کارێکی تیرۆریستی مەترسیدارە و ئامانج لێی لێدانە لە ئابووری و سەروەری عێراق و دواخستنی سەقامگیرییە، بۆیە بەبێ سزادان تێناپەڕێت و رێکاری یاسایی توند بەرامبەر بکەرانی دەگیرێتەبەر.