PM:07:59:03/12/2025
2136 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکان، بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق بەشێکی بانکەکانی هەرێم هەڵدەوەشێندرێنەوە و دادەخرێن لە ساڵی داهاتووە و مووچە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق، ئەو بانکانە هەڵدەوەشێنرێنەوە کە لە ناحیەکاندان و دەبێت بانکەکان تەنها لە شارەکان و قەزاکاندا هەبن و بڕیارەکەش لە ساڵی ٢٠٢٦ـەوە کاری لەسەر دەکرێت.
هاوکات هەر بەپێی بڕیارەکە، لە ساڵی داهاتووەوە چی دیکە پارە بە کاش
دابەشناکرێت و شێوازی دابەشکردنی مووچە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت.