سەردێڕ:

ڤیدیۆ..ساتەوەختى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاى کەسنەزان

PM:05:19:25/11/2021

77884 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاى هەولێر کەسنەزانى بڵاوکردەوە کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.


فازڵ حاجى وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "کاتژمێر ٧ى سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر رێگای هەولێر کەسنەزان لەنزیک چێشتخانەی هایلاند، پێکدادانێک رویدا لەنێوان هیۆندایەکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک".

وتیشى "بەداخەوە لەدەرەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە زۆر بەسەختی زامدار بو و لەدوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەچەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستدا".

لەبارەى لایەنى خەتابارى رووداوەکە حاجى ئاماژەى بەوە کرد "لایەنی خەتابار لە رووداوەکە شۆفێری هیۆندایەکە بوو، چونکە بۆچوونە ناو شوێن پێچێک هەوڵیدا شەقام بەپانی ببڕێت نەک بەدرێژی، بۆیە لەکاتی بڕینی شەقام کەوتە سەر رێڕەوی ماتۆرسکیل کە لەسایدی خۆی دەڕۆیشت، هەرچەندە ماتۆرسکیل هەوڵیدا لەبەری رابکات، بەڵام پێکدادانەکە روویدا".

دەشڵێت "بۆیە ئێمە رێنمایی شۆفێرانی بەڕێزمان دەکەین کەهەمیشە لەکاتی رێڕەو گۆڕین یان پێچکردنەوە رەچاوی هەڵڕەخساوی بکەن و بەتەواوی دڵنیابنەوە لە رێگای ئاوێنەکانیان لەنەبوونی هیچ ئوتومبێل یان ماتۆرسکیلێک، ئینجا مانۆرەکەیان ئەنجام بدەن".

 













گەلەری