بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سبەی پێنجشەممە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم با چالاک دەبێت و بە گشتی پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
لە راگەیەندراوەکەی بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمدا پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممەی شارەکان خراوونەتەڕوو.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە پیشبینى دەکرێت
کەشوهەواى سبەینێى شارەکان بەمجۆرە بن:
ئاسمانی شاری هەولێر لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا
دەبێت و خێرایی با لە پارێزگاکە لە نێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا
و نزمترین پلەی گەرما نۆ پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترینیش ٢٢ پلە دەبێت.
ئاسمانی شاری سلێمانی لە نێوان ساماڵ و
پەڵە هەوردا دەبێت و خێرایی با لە پارێزگاکە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتردا دەبێت لە
کاتژمێرێکدا و نزمترین پلەی گەرما حەوت پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترینیش ١٩ پلە دەبێت.
ئاسمانی شاری دهۆک لە نێوان ساماڵ و پەڵە
هەوردا دەبێت و خێرایی با لە پارێزگاکە لە نێوان پێنج بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە
کاتژمێرێکدا و نزمترین پلەی گەرما هەشت پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترینیش ٢٢ پلە دەبێت.
ئاسمانی شاری کەرکوک لە نێوان ساماڵ و پەڵە
هەوردا دەبێت و خێرایی با لە پارێزگاکە لەنێوان پێنج بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە
کاتژمێرێکدا و نزمترین پلەی گەرما نۆ پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترینیش ٢٥ پلە دەبێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسى
عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەوا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە
بەوە کراوە "سبەی پێنجشەممە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی عێراق ئەگەری
بارانبارین هەیە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت لەناوچەکانی هەرێمى کوردستان ئاستی با
چالاک ببێت".