سەردێڕ:

٢٠٠ کۆچبەری کورد لە سنوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە

PM:11:13:23/11/2021

2380 جار خوێندراوەتەوە

٢٠٠ کۆچبەری کورد لە سنوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و دەڵێن، پۆلیسی پۆڵەندا ناهێڵێت بچنە ناو سنورەکانی ئەو وڵاتەوە و پۆلیسی بیلاڕوسیاش رێگری لە گەڕانەوەیان دەکات.


لە پەیامێکدا کە بۆ ئێن ئاڕ تییان ناردووە بەشێک لە کۆچبەرانی کورد لەناوچەی سیپۆرکای سەر سنوری و بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و دەڵین، چەندین رۆژە نان و ئاویان لێبڕاوە، بەهۆی توندبوونەوەی سنورەکانیشەوە جگە لە گەڕانەوە هیچ رێگایەکیان لەبەردەمدا نەماوەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە "رێککەوتن لەسەر گێڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی کە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە بۆ عێراق بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە"، تا ئێستاش نزیکەی ٤٣١ لە بیلاڕوسیاوە گەڕاونەتەوە هەرێم و عێراق.

ماوەیەکە دیاردەی کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق بۆ بیلاڕوسیا و دواتر بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردووە و کۆچبەران باس لەوەدەکەن، بەهۆی سەختی ژیان و نەبوونی هەلی کار و دامەزراندن و خراپی دۆخی ئابوری و پەککەوتنی زۆرینەی کەرتەکانی ژیان روو لەو وڵاتانە و ئەو رێگا سەختە دەکەن.

کۆچی ئەمجارەی هاوڵاتیانی هەرێم جیاوازە و بە منداڵ و گەنج و پیرەوە لەسەر سنووری بیلاڕوسیان، لە چەند رۆژی رابردووشدا منداڵێک و مێردمنداڵێکی ١٤ ساڵ بەهۆی سەرماوە لەسەر هەمان سنور گیانیان لەدەستدا.













گەلەری