سەردێڕ:

پۆڵەندا هەوڵى بەزاندنى سنورەکانیان لەلایەن کۆچبەران لە شەودا ئاشکرا دەکات

PM:05:21:19/11/2021

5536 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى بەرگرى پۆڵەندا رایگەیاند "هێشتا لە شەودا کۆچبەران هەوڵى بەزاندنى سنورى پۆڵەندا دەدەن".


ئەمڕۆ هەینى، ماریوش بلاشتاک وەزیری بەرگری پۆڵەندا ئاماژەى بەوە کرد "لەدواى لابردنى خێمەى پەنابەران هێشتا هەندێک هەوڵ هەیە لەلایەن کۆچبەرانەوە بۆ بەزاندنى سنور لە شەودا".

وتیشى "پێشتر سەدان کەس لە یەککاتدا هەوڵیاندەدا سنورى پۆڵەندا ببەزێنن و پالیان دەنا بە پەرژینەکانەوە بەڵام لە ئێستادا ژمارەیان کەمتربووەتەوە".

لە راگەیەندراوێکیشدا پاسەوانی سنوری پۆڵەندا ئاماژەى بەوە کرد کە تەنها لە دوێنێدا ٢٥٠ هەوڵ هەبوون بۆ بەزاندنی سنورەکە کە نیوەی ئەو ژمارەیەیەکە ڕۆژی پێشتر هەوڵیاندا بپەڕنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا پاسەوانى سنورى پۆڵەندا ئاماژەی بەوە نەدا بەدیاریکراوی دوای لابردنی خێمەکان چەند هەوڵ دراوە.

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ پێنجشەممە بیلاروسیا خێمەکانی کۆچبەرانی لەسەر سنور لابرد و لە یەکەم گەشتى گەڕانەوەدا بەشێک لە کۆچبەران ئارەزوومەندانە گەڕانەوە بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق.













گەلەری