سوپای پۆڵەندا رایگەیاند، سەربازێکیان لەسەر سنورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا گولـلە لەدەستی دەرچووە و بەرخۆی کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
سوپای پۆڵەندا رایگەیاند، سەربازێکیان لەسەر سنورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت، سەربازەکە هەفتەیەک پێش ئێستا بۆ سەر سنورەکان گواستراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان
سەربازەکە لە رووداوێکدا خۆی بە هەڵە تەقەی کردووە و بەرخۆی کەوتووە، بەبێ ئەوەی
کەسێکی دیکە دەستی لە تەقەکردنەکە هەبێت.
ماوەیەکە دیاردەی کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ بیلاڕوسیا و
دواتر بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردووە، بەوهۆیەوە پۆڵەندا ژمارەی
سەربازەکانی لەسەر سنور زیاتر کردووە.
ئەو کۆچبەرانە باس لەوەدەکەن، بەهۆی سەختی ژیان و نەبوونی
هەلی کار و دامەزراندن و خراپی دۆخی ئابوری و پەککەوتنی زۆرینەی کەرتەکانی ژیان
روو لەو وڵاتانە و ئەو رێگا سەختە دەکەن.
کۆچی ئەمجارەی هاوڵاتیانی هەرێم جیاوازە و بە منداڵ و گەنج
و پیرەوە لەسەر سنوری بیلاروسیان، لە چەند رۆژی رابردووشدا منداڵێک و مێردمنداڵێکی
١٤ ساڵ بەهۆی سەرماوە لەسەر هەمان سنور گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆش پەیامنێری ئێن ئاڕ
تی باسی لەوەکرد، کە ئەڤینی ٣٨ ساڵ بە دووگیانی و دۆخی خراپەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی
سەر سنور و منداڵەکەی سکی گیانی لەدەستداوە، مەترسی لەسەر ژیانی خۆشی هەیە.