PM:10:34:12/11/2021
42564 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگری پۆڵەندا رایگەیاند، پڕۆژەیاسای زیادکردنی سەرباز و بەهێزکردنی سنورەکانیان خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیان و چاوەڕێی پەسەندکردنن.
ماریۆژ بواشتاک وەزیری بەرگری پۆڵەندا لە تویتێکدا رایگەیاند، پڕۆژەیاسای زیادکردنی ژمارەی سەربازی وڵاتەکەیان لە سەر سنوری بیلاروسیا پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە و هیواخوازە رەزامەندی لەسەر نیشان بدرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ هەینی، یەکەیەکی ئەندازیاری سەربازی
بەریتانی چوونە سەر سنوری وڵاتی پۆڵەندا بە مەبەستی هاوکاریکردنی سەربازانی وڵاتەکە.
لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠٠ سەربازی پۆڵەندی ئەرکی پاراستنی
سنورەکانی رۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکەن و زیاتر لە ١٨٠ کیلۆمەتریان تەلبەند
کردووە.