سەردێڕ:

گۆگڵ و یوتیوب و جیمەیڵ لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا لەکارکەوتن

PM:02:03:12/11/2021

4948 جار خوێندراوەتەوە

ھەریەک لە گۆگڵ و یوتیوب و جیمەیڵ لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لەکارکەوتن.


ئەمڕۆ ھەینی، ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، خزەمتگوزارییەکانی ھەریەک لە یوتیوب و گۆگڵ و جیمەیڵ لە زۆربەی وڵاتە ئەوروپییەکان لەکارکەتوون.
ماڵپەڕکە ئاماژەی بە راپۆرتێکی گۆگڵ خۆی کردووە کە تیایدا ھاتووە، ''لە ئێستادا ئێمە بەدواداچوون بۆ چەند کێشەیەک دەکەین کە بووەتەھۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزاریەکانمان لە ئەوروپادا.''
ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، خزمەتگوزاری ئینستاگرام و فەیسبووک و واتسئەپ لە جیھاندا بەھۆی بوونی کێشەیەکەوە لەکارکەوتن و لەلای بەشێک لە بەکارھێنەرانی لە ئێستادا کار ناکەن.
ھاوکات، بەگوێرەی بەشێک لە میدیا جیھانییەکان، جگە لە ئینستاگرام، فەیسبووکیش لە چەند ناوچەیەکی جیھان راوەستاوە و کار ناکات.
لەکارکەوتنەکەی ئینستاگرام و فەیسبووک لە کاتێکدایە کە پێشتر لە کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارەی ٤ی تشرینی یەکەم بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیھانییەکان (فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام) بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لەکارکەوتن.













گەلەری