سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشیاریی دەدات

PM:01:42:12/11/2021

4924 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ھۆشدارییدا. دەشڵێت، " لەم چەند رۆژەی دواییدا توشبوون بە کۆرۆنا ٥٠٪ی تێپەڕاندووە."


ئەمڕۆ ھەینی، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نوسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی سەرجەم پارێزگاکان و وەزارەتی تەندروستی ھەرێم کردووە، ئاماژەی بەوەداوە، رێژەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ٥٠٪ی تێپەڕاندووە و مەترسی روودانی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسەکە لە ئارادایە بەھۆی کەمبوونەوەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە لەلایەن ھاوڵاتییانەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە ئامادەکاری بکرێت و دەرمانی پێویست دابینبکرێت و دابەشکردنی ڤاکسینەکە زیاتر و بەرفراوانتربکرێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە چین سەریھەڵدا و دوای چەند مانگێک و بڵاوبوونەوەی بە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا بە پەتایەکی جیھانی ناسێنرا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٥٢ ملیۆن حاڵەتیش لەسەرانسەری جیھان تۆمارکراوە.












گەلەری