سەردێڕ:

شۆفێری شەمەندەفەرێک سکاڵایەکی سەیر لەسەر کۆمپانیاکەی تۆماردەکات

PM:04:00:11/11/2021

5156 جار خوێندراوەتەوە

شۆفێری شەمەندەفەرێکی ژاپۆنی کە لە کۆمپانیایەکی گواستنەوە کاردەکات، سکاڵا لەسەر ئەو کۆمپانیایە تۆمارکرد بەھۆی بڕینی نیو دۆلار لە موچەکەی گوایە بۆ چەند خولەکێک درەنگتر گەیشتوەتە وێستگەیەک.


ماڵپەڕی یوموری شیمبون-ی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، شۆفێری شەمەندەفەرێک سکاڵای لەسەر کۆمپانیای "وێست -جاپان ریڵوەی کۆمپەنی" بۆ رێڕەوی شەمەندەفەر تۆمارکردووە دوای ئەوەی بەبڕی ٥٠ سەنت سزادراوە بەھۆی دواکەوتنی لە گەیشتن بە وێستگەیەک بۆ ماوەی چەند خولەکێک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێرەکەی دوای ١٩٣ ھەزار دۆلار قەرەبووی کردووە بەھۆی ئەو دۆخە دەروونیەی پیایدا تێپەڕبووە.
ئەوەشی خستوتەڕوو، شەمەندەفەرەکە پێویستبوو لەکاتی وەستانیدا لە وێستگەی ئۆکایامای رۆژئاوای ژاپۆن لەکاتی دیاریکراودا بگات، بەڵام ھەڵەی لە دیاریکردنی شەقامە راستەکەدا کردووە و بەھۆی ئەوەوە درەنگتر گەیشتووەتە شوێنی خۆی. 
باسی لەوەشکردووە، بەھۆی ئەو ھەڵەوە شۆفێرەکان درەنگتر ئاڵوگۆڕی شوێنەکەیان کردووە و شۆفێرەکە دوای چەند خولەکێک گەیشتووەتە شوێنی دیاریکراو.
ئەمە لەکاتێکدایە لەساڵی ٢٠١٧دا، کۆمپانیای بەکاربەری شەمەندەفەرەکان لە ژاپۆن بەھۆی دواکەوتنی بۆ ماوەی ٢٠ چرکە کە بێزاربوونی خەڵکی لێکەوتەوە بەفەرمی داوای لێبوردنی کرد.












گەلەری