سەردێڕ:

لە هێرشێکدا بۆ سەر خوێندنگایەکی ئیسلامی حەوت کەس کوژران

PM:10:55:22/10/2021

4452 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی یەکێک لە کەمپی ئاوارەکانی رۆهینگیا لەسەر سنوری بەنگلادیش و بۆرما رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خوێندنگایەکی ئیسلامی لە کەمپەکە حەوت کەس کوژران.


ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسێکی پۆلیسی ناوچەکە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، هێرشبەرەکان بە گولـلە دەستڕێژییان لە هەندێ ئاوارە کردووە و بەشێکی دیکەشیان داوەتە بەر چەقۆ.

ئەم رووداوەش دوای ئەوە دێت کە سێ هەفتە لەمەوبەر یەکێک لەسەرکردەکانی رۆهینگیا لە دەرەوەی نوسینگەکەی خۆی کوژراوە و لەناو کەمپەکەدا ئاڵۆزی و گرژی لەسەر ئەو بابەتە دروست بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئابی ٢٠١٧ەوە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار ئاوارەی رۆهینگی لە کەمپەکانی بەنگلادیش دەژین کە بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای میانمارەوە ناچارکران ناوچەکەیان و ماڵ و حاڵیان چۆڵبکەن.













گەلەری