سەردێڕ:

وەزارەتى دارایى لیستى دابەشکردنى موچەی سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاوکردەوە

PM:01:03:03/10/2021

41804 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلوولى سەرجەمى وەزارەتەکانى بڵاوکردەوە.


وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لیستى دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلوولى سەرجەمى وەزارەتەکانى راگەیاند و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلوول لە رۆژى پێنجشەممە (٧ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١) بە دابەشکردنى موچەى سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران و خانەنشینى شارستانى) کۆتایى دێت.

دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلوول، لە ٢٥ى ئەیلوول دەستى پێکرد و بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى لەدواى ١٣ رۆژ مووچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.

لەبارەى خاو بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دابەشکردنى موچە پێشتر جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا باسى لە هۆکارى خاوبوونەوەى دابەشکردنى موچەى کرد و رایگەیاند "نەبوونى سیولە گرفتى بۆ دابەشکردنى موچە دروستکردووە".

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.













گەلەری