سەردێڕ:

حەوت خووی رۆژانەى دەوڵەمەندەکان ئاشکرا دەکرێن

PM:03:37:02/10/2021

8860 جار خوێندراوەتەوە

حەوت خووى بنچینەیى کەسانى دەوڵەمەند دیارى کران کە رۆژانەى ئەنجامى دەدەن و وەک رێگەیەک بەکارى دەهێنن بۆ گەیشتن بە ئاستێکى باڵاى دارایى.


ماڵپەڕە جیهانیەکان حەوت خووی بنچینەیی دەوڵەمەندەکانیان ئاشکراکرد، کە وەکو رێگەیەك بەکاریانهێناوە بۆ گەیشتن بە بەرزترین پلە لە ئاستی داراییەوە، لە خووەکانیش:

١- وەرزشکردن بەشێوەیەکی رێکخراو:

دەوڵەمەندەکان بەئامانجی پاراستنی تەندروستی و جەستەیان بەشێوەیەکی بەردەوام و رێکخراو بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە رۆژێكدا وەرزش دەکەن.

هەرچەندە ئاستەنگیان لەبەردەمدابێت ئەوان وەرزشەکەیان پشتگوێ ناخەن و پێیان وایە بۆ گەیشتن بە شتێك یان ئەنجامێك پێویستی بە هەوڵ و وزەیەکی زۆر هەیە.

٢- زوو هەستان لەخەو:

هەموو رۆژێك دەوڵەمەندەکان کاتژمێر پێنج بۆ حەوتی بەرەبەیان لەخەو هەڵدەستن و شەوانە زووتر دەخەون و بۆچوونیان وایە رۆژ بەرهەمدارترە و چەند کاتژمێری یەکەمی رۆژ سودی زۆری لێوەردەگیرێت بۆ کارکردن لەسەر ئامانجەکان.

٣- دانانی ئامانج:

یەکێك لە خووە بنچینەییەکانی دەوڵەمەندەکان دانانی لیستێك لە ئامانجەکانە. ئەمەش وا دەکات مرۆڤەکان پەیوەست بن بە چەند خاڵێکەوە و کار بکەن لەسەری و بەردەوام بیری لێبکەوە و هەنگاوى بۆ بنێن.

٤- خوێندنەوە و دەوڵەمەندکردنی زانیاری:

دەوڵەمەندەکان لە بوارە جیاوازەکانی وەبەرهێنان و کارگێڕی و دارایی و بازرگانی و سامان و بەرەوپێشبردنی کەسی و فەلسەفە دەخوێنن.

خوێندنەوەی فرەیی خویەکی رۆژانەی دەوڵەمەندەکانە و بە کلیلی سەرکەوتن ئەژماردەکرێت.

٥- زاڵبوون بەسەر سۆزدا:

پێویستە هونەری کۆنترۆڵکردنی سۆز و هەڵچوون و توڕەیی فێرببین و لە سنوری خۆیدا بێت و کار نەکاتە سەر کاروباری رۆژانەمان.

٦- ناسین و بەیەکگەیشتنی خەڵکی لە شوێنی گونجاودا:

یەکێکی تر لە خووی دەوڵەمەندەکان فراوانترکردنی پەیوەندیەکانیانە بەشێوەیەکی رێکخراو لەگەڵ خەڵکی نوێدا لەبواری بازرگانی و پیشەکەیاندا.

٧- پراکیزەکردنی بیرکردنەوە و چونەخەیاڵ (وەکو یۆگا):

دەوڵەمەندەکان وا خۆیان ڕاهێناوە بەیانیان یاخود شەوانە پێش خەوتن بۆ ماوەی چەند خولەکێك بیربکەنەوە و پشوو بەخۆیان بدەن.













گەلەری