سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوەدەکەن یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە ئەفغانستانەوە بۆ تورکیا هاتوون دوورن لە راستییەوە، دەشڵێت، "ئەگەر پێویست بکات دەتوانین لەگەڵ تاڵیبان کۆببینەوە، واقیعێک لە ئارادایە هەرکاتێکیش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە دەرگامان بدرێت ئێمە دەرگامان کراوەیە."
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی ژمارەی پەنابەرانی ئەفغانستانەوە لە وڵاتەکەیدا باسی لەوەکردووە، لە ئێستادا ٣٠٠ ھەزار پەنابەری ئەفغانی بەوانەی کە ناویان تۆمارکراوە و ئەوانەشی تۆمارنەکراوە لە تورکیا بوونیان هەیە.
سەرۆککۆماری
تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاریکردنی ئەفغانستان دەربڕی و وتی، "ئامادهیی
خۆمان نیشانداوه به تهواوی توانامانهوه کاربکەین بۆ ژێرخانی ئهفغانستان، هێشتاش
بهردهوامین له كارهكانمان."
لەبارەی ئایندەی
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەفغانستان دەڵێت، "ئەگەر پێویست بکات دەتوانین
لەگەڵ تاڵیبانیش کۆببینەوە، واقیعێک لە ئارادایە هەرکاتێکیش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە
لە دەرگامان بدرێت ئێمە دەرگامان کراوەیە."
رۆژی پێنجشەممەش،
سەرۆککۆماری تورکیا رایگهیاند، پێویسته یەکێتی ئهوروپا بهرپرسیارێتی كۆچبهرانی
نوێی ئهفغانستان یان ههر وڵاتێكی دیكه بگرێته ئهستۆ، چونكه شهپۆلی نوێ دهستپێدهكات
و تورکیا ھیچ ئەرک و بەرپرسیارێتی و ناچارییەکی نییە کە ببێتە کۆگای پەنابەران بۆ
ئەوروپا.
رۆژی ١٥ی ئەم
مانگە، چەکدارانی تاڵیبان، پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ ویلایەتی ئەفغانستان،
چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە و سەرۆکی پێشووی وڵات و بەشێک لە
بەرپرسان وڵاتیان بەجێهێشت.
ئەفغانستان، دانیشتوانەکەی
٣٨ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٤.٥ ملیۆن کەس لەکابوڵی پایتەختدا دەژین کە دەکاتە ١٢٪ رێژەی
دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفغانستانەوە.
روبەری ئەفغانستان
٦٥٢ هەزار و ٨٦٠ کیلۆمەتری چوار گۆشەیە، کە ئەمەش هاوتایە بە روبەری ویلایەتی تەکساسی
ئەمەریکا و دوو هێندەی روبەری بەریتانیایە.