سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:09:40:19/08/2021

18596 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بە بەروارد بە دوێنێ، سێ هەزار دینار نرخەکەی دابەزیوە، بەجۆرێک نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٢٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ هەزار و ٢٠٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


هاوکات، نرخی یەک ئۆنسە زێڕیش لەبازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٧٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەوپێیەش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ناوخۆدا گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٦ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٩١ هەزار دینارە.

 

 

کـ ، ئـ








گەلەری