فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، دوێنێ هەینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، رێگە بە وەبەرهێنانی بیانی دەدات لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی خۆسەری دیموکراتیکدان لەباکوری سوریا و رۆژئاوای کوردستان.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر رێگەدان بە چالاکییەکانی وەبەرهێنان لە ١٢ کەرتی جیاوازدا و لەوانەش، کشتوکاڵ و دروستکردنی باڵەخانە و پارەدارکردنی ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و باکوری رۆژئاوای سوریا دەگرێتەوە.
دەشڵێت، "ئێمە رێز لە
رێگەپێدانەکەی ئەمریکا دەگرین لە پای دووبارە بنیادنانەوە و هاوکاریکردنی ئابورییەکەمان
و ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی هیوا بۆ هەموو سورییەکان و بەخێرهاتنی هەر کۆمپانیایەک
دەکەین بیەوێت وەبەرهێنان لە ناوچەکانماندا بکات. "
باسی لەوەشکردووە، هەنگاوی
وەبەرهێنان لە ناوچەکانی خۆسەری دیموکراتی هاوکاریان دەکات بۆ ئارامی و سەقامگیری
زیاتر لە ناوچەکە و نەگەڕاندنەوەی چەکدارای داعش مسۆگەر دەکات.
لەبەرامبەریشدا، رەجەب تەیب
ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا بە توندی ئەو بڕیارەی ئەمریکای رەتکردەوە و وتی، "ئەو
بڕیارە بڕیارێکی هەڵەیە."
ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی
گەنجینەی ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا لەسەر رێگەدان بە چالاکییەکانی وەبەرهێنان لە
١٢ کەرتی جیاوازدا لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی خۆسەری دیموکراتیکدان لەباکوری سوریا
و رۆژئاوای کوردستان.