سەردێڕ:

روسیا: ئەگەر ئەم وڵاتانە بچنە ناو ناتۆوە دەبێت روسیا بە دوژمنی خۆیان بزانن

PM:04:20:08/05/2022

4052 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی روسیا لە کەنەدا رایگەیاند، لە ئەگەری بوون بەئەندامیان لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسیدا، دەبێت سوید و فنلەندا روسیا بە دوژمنی خۆیان بزانن. دەشڵێت، "ئەمەش کاردانەوەی روسیای لێدەکەوێتەوە".


ئۆلیگ ستیبانۆڤ باڵیۆزی روسیا لە کەنەدا رایگەیاند، هەرکاتێک سوید و فنلەندا چوونە ناو پەیمانی باکوری ئەتڵەسییەوە، ئەوا وڵاتەکەی ئەو ودوو وڵاتە بە بێلایەن سەیرناکات، بەڵکو وەک پێگەی هەڕەشە بۆسەری مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

دەشڵێت، دەبێت هەموو لایەک ئەوە بزانن ئیدی ناوچەی چۆڵ لە چەکەی ئەتۆمی لە بیری خۆیان ببەنەوە.

ئۆلیگ ستیبانۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، هەرکاتێک سوید و فنلەندا بوونە ئەندام لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسیدا "ناتۆ"، ئەوا روسیا کاردانەوەی دەبێت.

وتیشی، روسیا بەردەوام رێزی سوید و فنلەندای وەک دوو وڵاتی دراوسێ و بێلایەن گرتووە.













گەلەری